ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕاپۆرتێکی سه‌باره‌ت به ڕاوه‌رگرتنیکی نیونه‌ته‌وه‌یی بڵاوکردۆته‌وه که نیشانی ده‌دات زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که پێویسته ئه‌وانه‌ی له شه‌ڕ و سه‌رکوتی سیاسی ڕا ده‌که‌ن په‌نا بدرێن و پێشوازیان لێبکرێت. ئه‌م ڕاپرسیه له 27ی وڵاتی جیهان ئه‌نجام دراوه و ڕای 27،000 که‌س وه‌رگیراوه.
به پێی ئاکامه‌کانی ڕاپرسییه‌که زیاتر له 80 له 100ی ئه‌وانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه ده‌ڵێن ئاماده‌ن له په‌ناخوازان له شار و گه‌ڕه‌ک و خانووی خۆیاندا پێشوازیان بکه‌ن. خه‌ڵکی چین له ئه‌م ڕاپرسیه‌دا له پله‌ی هه‌ره سه‌روودان و دوای چینیش، خه‌لکی ئاڵمان و به‌ریتانیا زیاترین ڕاده‌ی پێشوازیان بۆ په‌ناخوازان هه‌یه.
له هه‌ندێک وڵاتاندا ئه‌وانه‌ی ڕایان وه‌رگیراوه گوتوویانه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ده‌که‌ن ده‌سه‌ڵاتی وڵاته‌که‌یان له کارتێکردنی خۆی بۆ یارمه‌تی دان به په‌ناخوازان که‌ڵکی زیاتر وه‌ربگریت. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که مه‌ده‌نێکان له وڵاته جواروجۆره‌کاندا زیاتر له حکومه‌ته‌کانی خۆیان خوازیاری یارمه‌تی دان به په‌نابه‌رانن.
هه‌ر بۆیه ئه‌و ڕێکخراوه جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که زۆربه‌ی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی حکومه‌ته‌کان به‌رامبه‌ر به په‌ناخوازه‌کان ده‌یگرنه به‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و ئاره‌زووی هاووڵاتیانیان نیه.
بۆ باس له ئه‌م باره‌یه‌وه، له گه‌ڵ به‌ڕێز مه‌سعود مه‌ناف، ڕۆژنامه‌نووس له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ وتووێژمان کردوه.