Accessibility links

ڕفاندنی پێنج کارمه‌ندی خاچی سوری نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ ئه‌فغانستان


ملیتانه‌کان له‌ ئه‌فغانستان
ملیتانه‌کان له‌ ئه‌فغانستان

کارمه‌نده‌کان ڕۆژی هه‌ینی به‌ ڕێگادا ده‌ڕۆیشتن کاتێک له‌ لایه‌ن گرووپێکی چه‌کداری خوجێی ڕفیندران.

به‌ پێی هه‌واڵی ئاژانسی په‌یامنێری ئه‌سیۆشێتدپرێس،کومیته‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور له‌ ئه‌فغانستان له‌هه‌وڵدایه‌ ئازاد کردنی پێنج کارمه‌نده‌که‌ی بکات ئه‌وانه‌ی له‌ هه‌رێمی هیرات ی ڕۆژئاوا ڕفێندران، وه‌ک شه‌مه‌ وته‌بێژێک گوتی.

کارمه‌نده‌کان خه‌ریک بوون روژی هه‌ینی به‌ ڕێگادا ده‌ڕۆیشتن کاتێک ئه‌وان له‌ لایه‌ن گرووپێکی چه‌کداری خوجێی ڕفیندران وه‌ک ماریک ریزیه وته‌بێژی کومیته‌ی نیونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور گوتی.

گوتیشی کومیته‌که‌ ئیستا له‌ چه‌ندین پله‌ دا له‌ پیوه‌ندی دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مسوگه‌ری ئازاد کردنی تیمه‌که‌ بکات.

کارمه‌ندانی یارمه‌تی ده‌ر مه‌ڕیان بۆ گونده‌کانی خۆجیی ده‌بردن‌ کاتێک ئه‌وان له‌ لایه‌ن چه‌کدارانه‌وه‌ ڕاگیران، وه‌ک رئوف ئه‌حمه‌دی، وته‌ بێژیکی پولیس له‌ هه‌ریمی هیر‌ات گوتی. ئاماژه‌شی پێدا چه‌کداران هه‌م کارمه‌ندان و هه‌م مه‌ڕه‌کانیان له‌ گه‌ڵ خۆ برد، که‌ ده‌توانێت ئاماژه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕفاندنه‌که‌ به‌شێک له‌ هیرشێک بۆ تاڵانکردن له‌ لایه‌ن ملیتانه‌کانه‌وه‌ بوو.

ملیتانه‌کان ڕۆژانه‌ی زۆرتری هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر هیزه‌کانی ئاسایش ده‌به‌ن.

XS
SM
MD
LG