ده‌ڵێن ئه‌وانه‌ی به زه‌بر و زۆر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات ماونه‌ته‌وه له کۆتاییدا یان ئه‌بێ بڕۆن وه یاخود له ژێر فیشاری ڕاپه‌رینی گه‌لدا وه ده‌ر ده‌نرێن. له په‌ێوه‌ندی به ڕووداوه‌کانی میسر و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی و مانه‌وه‌ی ڕیبهرهکانیان بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، رێبوار که‌ریم مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سڵێمانی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ره‌و پێشه‌وه چونی ته‌کنه‌لۆجیا وا کردووه ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه تاکره‌وانه بۆ میلله‌ت و هاوڵاتیان و ده‌سه‌ڵاته‌کانی جیهان و بۆ هه‌مو هێزو لایه‌نه دیموکراته‌کانی جیهان روون بکاته‌وه که ئه‌و هێزه سیاسیانه به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام له‌و ئاسته‌دا ناتوانن بمێننه‌وه ،یان ئه‌بێ گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌یی له ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بکه‌ن وه یان ئه‌بێ وڵات به‌جێ بهێڵن و بڕۆن. رێبوار که‌ریم له درێژایی قسه‌کانێدا ده‌ڵێت له وڵاتانی پێشکهوتۆدا که ده‌سه‌ڵاتیان پاشایه‌تیه ،سیستمێکی دیموکراتی هه‌یه ، به‌ڵام له‌م وڵاتانه که‌سێک به ته‌نها خۆی وخێزان و بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌موو کار‌و بارێک‌دا گرتون.له‌وێ ملکه‌چن بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی که حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته سیاسیه‌که‌ی دایناوه، به‌ڵام لێره ئه‌بێ هه‌مو ملکه‌چ بێ بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی ئه‌و ته‌نها که‌سه وه یاخود ئه‌و بنه‌ماله داێناوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:01خوله‌كه.