رێبوار حه‌سه‌ن ئه‌ندامی شاره‌وانی شاری ستۆکهۆڵم و کاندیدی پارتی سه‌وزی سوید له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا له باره‌ی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پێشێلیه‌کانی سنوور ده‌ڵێت نیگه‌رانی من له‌وێه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات، ووڵاتانی دراوسێ کوردستانی باشور واته ئیران و تورکیا و ته‌نانه‌ت سوریاش تاکو ئێستا بێ رێزی ده‌که‌ن به‌رامبه‌ر به دانیشتوانی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ووڵاتی خۆشیان.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 9 خوله‌که.