Accessibility links

ڕێبین ڕه‌سوڵ: ئێران گه‌وره‌ترین هێزه‌ کاریگه‌ری له‌ عێراقدا هه‌بێت


ڕێبین ڕه‌سوڵ
ڕێبین ڕه‌سوڵ

نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ ڕێبین ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی دژ به‌ یه‌کتر له‌ نێوان هه‌ردوو لیستی ئه‌لعێراقیه‌ و ده‌وڵه‌تی یاسادا ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ هێشتا عێراق له‌ کێشه‌ و ئاڵۆزی ئاینزایی ده‌ربازی نه‌ بووه‌ و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت که‌ تا ئێستا لیسته‌کان له‌ عێراق باسیان له‌وه‌ ده‌کرد که‌ ڕوانینی هاوبه‌شیان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ڕووده‌دات به‌رگوێ که‌وتنی ووتارێکی ئاینزاییانه‌یه‌.

له‌ گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ره‌وه‌ ڕێبین ڕه‌سوڵ ده‌ڵێت ده‌شێت له‌ یه‌ک دوو مانگی داهاتودا هه‌ندێ به‌ره‌وپێشچون له‌ پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا بێنه‌ دی ، به‌ڵام ده‌شڵێت ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌ ده‌که‌ونه‌ سه‌ر ئه‌و هه‌موارکردنانه‌ی له‌ ده‌ستوری وڵاته‌که‌دا ده‌کرێن.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 10:06 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG