له هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق هه‌وڵێـک له ئارادایه، به تایبه‌ت له لایه‌ن لیسـتی ئۆپـۆزسیۆنی گۆڕانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌که و ژینگه‌ی هه‌رێمی کوردســتانی عێراق بشوبهێنرێت به ژینگه‌ی وڵاتێـکی وه‌کو تونس یان میسر.
له‌و باره‌یه‌وه ڕێبین ڕه‌سوڵ نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه ده‌ڵێت" ڕه‌نگه له زۆر مه‌سه‌له له هه‌رێمی کوردسـتان که‌م‌وکوڕیمان هه‌بێت، بۆ نمونه گه‌نده‌ڵی هه‌یه، خزمه‌تگوزاریـیه‌کان به‌پـێی پـێویست نیـیه، عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی نیـیه و که‌م‌وکوڕی له ده‌زگاکانی حکومه‌تدا زۆرن، بۆیه ڕه‌نگه له‌م مه‌سه‌لانه له یه‌ک نزیـکی هه‌یه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی گشـتی تونس یان میسر وڵاتن و خاوه‌ن کیانێـکی سیاسین، وه ئێمه له هه‌رێمی کوردسـتان وڵات نین، به‌ڵـکو هه‌رێمێـکین که سێ شـار له نێو وڵاتێـکدا و بارودۆخی عێراق به گشتی سه‌قامگیر نیـیه و هه‌روه‌ها بارودۆخی کوردسـتانیش سه‌قامگیر نیـیه و له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی باری سیاسیدایه، بۆیه ناکرێت هه‌رێمی کوردسـتان به‌و وڵاتانه به‌راورد بکه‌ین."
ده‌شڵێت ده‌بێت هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین ئه‌و کێشه و که‌م‌کوڕیانه‌ی له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌ن نه‌هێڵین، واته (حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتان) هان بده‌ین چاره‌سه‌ریان بکه‌ن.
پاشـان ڕێبین ڕه‌سوڵ باس له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌کات و ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـک فاکته‌ر هه‌یه له پشـت ئه‌وه‌ی که لیسـتی گۆڕان ئه‌و به‌یانـنامه‌یه‌یان له‌م کاته‌دا بڵاوکردۆته‌وه، ئه‌ویش به‌شێـکی په‌یوه‌ندی به بارودۆخی ناوچه‌که‌وه هه‌یه که به گشـتی ئاماده‌سـازیـیه‌ک هه‌یه بۆ گۆڕانکاری و وه‌رگرتنی دیموکراتی و دژایه‌تیکردنی دیکتاتۆره‌کان. به‌شێـکی دیکه‌یان په‌یوه‌ندی به ڕه‌وشی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان خۆی هه‌یه که ئێسـتا له قه‌یرانێـکی سیاسیدایه، چونکه هیچ ده‌سـتکه‌وتی سیاسی له به‌غدا نه‌بوو و نه‌یتوانی له‌وێ پـۆستێـک وه‌ربگرێت. له هه‌رێمی کوردسـتانیش لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردسـتان لیستێـکی ده‌سته‌وه‌سـتانن، ناتوانن پـرۆژه بڕیارێـک جێبه‌جێ بکه‌ن، هه‌روه‌ها ناتوانن ڕێـگه له پـرۆژه بڕیارێـکیش بگرن و ناتوانن گه‌مه سیاسیـیه‌که به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌به‌رن که له ئارادایه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لیسـتی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردسـتان شـکستێـکی گه‌وره‌یان هێنا له‌وه‌ی خه‌ڵـک چاوه‌ڕوانی زۆری لێده‌کردن، به‌ڵام ئه‌وان نه‌یانتوانی هیچ یه‌کێـک له‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ بکه‌ن که به خه‌ڵـکیان دابوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:22 خوله‌كه.