ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد ڕۆژی سێشه‌ممه له شـاری سلێمانی کوردستانی عێراق ده‌سـتگیرکرا و پاشـان ئازادکرا.
پاش چه‌ند کاتژمێرێـک له ئازادکردنه‌که‌ی هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵدا سـازدا و تیایدا گوتی خوێندکارانی زانکۆ بڕیاریان دابوو خۆپـیشـاندانێـکی مه‌ده‌نی له به‌رده‌می دادگادا سازبکه‌ن و به شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه بۆ ماوه‌ی کاتژمێرێک دروشم بگوترێته‌وه و پاشـان بڵاوه‌ی لێبکه‌ن.
ڕێبین هه‌ردی ده‌ڵێت داوایان لێـکردووه له‌گه‌ڵیاندا به‌شـداری بکات و ئه‌ویش به خۆشـحاڵیـیه‌وه ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه. ده‌ڵێت کاتژمێر 10:30 ئه‌و گه‌یشـتۆته به‌ر ده‌می دادگا، به‌ڵام هێشـتا خوێندکاره‌کان نه‌هاتبوون و سه‌رباز و ئاسایش و پـۆلیسێـکی زۆری لێبووه. پاشـان ئه‌فسه‌رێـک لێی پـرسیوه بۆچی له‌ویادا داده‌نیشیت، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا به ڕاشـکاوانه گوتوویه‌تی بۆ خۆپـیشـاندان هاتووم. ده‌ڵێت هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گوتووه و یه‌کسه‌ر ده‌سـتگیریکردووه و سـواری پاسێـکی کردووه و به‌ره‌و شوێنێـکی نادیار براوه. پاشان له ناو پاسه‌که‌دا ئازارێـکی زۆریان داوه. ده‌ڵێت کاتێـک براوه‌ته ناو گرتووخانه و چاویان کردۆته‌وه، سه‌یری کردووه له ژورێـکی تاکه که‌سیدایه. ده‌شڵێت به‌ڵام له ناو گرتووخانه‌که ڕێزیان لێـگرتووه و ئاو جگره و به‌تانیان بۆ هێناوه. ده‌شڵێت به لامه‌وه سه‌یر بوو ده‌سـتگیرکرام، چونکه هێشـتا خۆپـیشـاندانم نه‌کردبوو و ته‌نها گوتبووم هاتووم بۆ خۆپـیشـاندان.
ڕێبین هه‌ردی له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ئه‌و هه‌واڵانه‌ش پـشـتڕاست ده‌کاته‌وه که باس له‌وه ده‌که‌ن ژماره‌یه‌کی زۆری خه‌ڵـک له سلێمانی گیراون، ده‌ڵێت پاش ماوه‌یه‌ک براوه بۆ ژووری مامۆسـتایان و خوێندکارانی زانکۆ که پـڕپـڕ بووه. ده‌شڵێت پـێده‌چێت ئه‌مشه‌و هه‌موویان ئازادبکه‌ن.
له کۆتایـیدا ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌ڵێت ئه‌و ته‌نها پشـتگیری له خۆپـیشـاندانێـک ده‌کات که به هێمنی و ئاشتیانه سـازبکرێت و به‌شـداری له خۆپـیشـاندانێـکدا ناکات که به‌ره‌و توندوتیژی بڕوات، چونکه ئه‌وه کاره‌سـاتی لێده‌که‌وێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:17 خوله‌كه.