چه‌ند ڕۆژێکی تر یه‌که‌مین ساڵیادی خۆپیشاندانه‌کانی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی پارێزگای سلێمانی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه که به‌لانی که‌م ده که‌سی تیادا کوژران و نزیکه‌ی دوو سه‌د که‌سیش له ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو مانگی ناڕه‌زایی ده‌ربڕیندا بریندار بوون.
نوسه‌ر و ڕوناکبیر ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی ده‌ڵێت له پاش ساڵێک له‌و ڕووداوانه هێشتا سیماکانی ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه و کاریگه‌ریه‌کانی به‌سه‌ر بڕیاری سیاسیه‌وه به ته‌واوی ده‌رنه‌که‌وتووه ، به‌ڵام ده‌شڵێت کاریگه‌ری خۆی هه‌بووه له ناردنی په‌یامێکی گرنگ بۆ لایه‌نه‌کانی فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمه‌که.
ڕێبین هه‌ردی ده‌شڵێت به‌ڵام وا ساڵێک به‌سه‌ر ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییانه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی سه‌ره‌کی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان نه‌نراوه ، وه‌ک ده‌ڵێت تا ئێستاش ئه‌وانه‌ی خه‌ڵکیان کوشت و بریندار کرد له خۆپیشاندانه‌کاندا نه‌دراونه‌ته دادگا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ نوسه‌ر و ڕوناکبیر ڕێبین ئه‌حمه‌د هه‌ردی کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:57 خوله‌که.