Accessibility links

ملیۆنها دانیشتووی ئیستانبوڵ لە هەڵبژاردندا بەشداری دەکەن


هەڵبژاردنەکان ئیستانبوڵ، یەکشەمە ٢٣ی مانگی ٦ی ٢٠١٩ی زاینی

کاندیدایەکی ئۆپوزسیۆن (ج ه پ) عاسم سۆڵاک، گوتی: "ئەو سەرلەنوێ هەڵبژاردنە زۆر بێمانایە. ڕوونە کە کێ هەڵبژاردنەکەی پێشووی هەڵوەشاند. هیوادارم ئەو دووبارە هەڵبژاردنە بۆیان ببێت بە ئەزموونێکی گەورە."

ملیۆنها لە دانیشتوانی ئیستانبوڵ یەکشەمە بۆ سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی شارەوانی دەنگیان دا کە بۆتە ڕێفڕاندۆمێک سەبارەت بە ڕێبازەکانی ڕەجەب تەیپ ئەردۆغان و تاقیکردنەوەیەکی دێمۆکراسی نەخۆشی تورکیایە.

لە دەنگدانی سەرەتایی ٣١ی مانگی ٣ی زاینی، پارتی کۆماری خەڵک لە بەرامبەر پارتی ئەردۆغان لە شاری ئیستانبوڵ سەرکەوتنی بەدەست هێنا، واتا شکستێکی بێ وێنە لە هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بوو.

بەڵام دوای چەندین حەوتوو داواکارییەکانی ئا کێ پێ، دەستەی بالای هەڵبژاردنی تورکیا لە مانگی ٥ی زاینی گوتی هەڵبژاردنەکان بێ سەر و بەرەییان تێدا بووە و هەڵیوەشاندنەوە.

ئۆپوزسیۆن ئەو بڕیارەی بە "کودتا"یەک بۆ سەر دێمۆکڕاسی زانی.

سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی یەکشەمە بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز بنکەکانی دەنگدان لە ٨ی سەر لە بەیانی بە کاتی خۆجێی کرانەوە و زیاتر لە ١٠ ملیۆن خۆیان بۆ دەنگدان ناونووسی کردووە لە شارێک کە یەک لە پێنج دانیشتوانی ٨٢ ملیۆنی وڵات پێک دێنێت. دەنگ دان لە ٥ی ئێوارە بە کاتی خۆجێی کۆتایی پێدێت. ئاکامەکان لە ئێوارێدا ڕادەگەیەندرێن.

ئەردۆغان بەردەوام دووپاتی کردۆتەوە کە"هەر کەس ئیستانبوڵ بباتەوە، ئەوە تورکیا دەباتەوە." دۆڕاندن لە ئیستانبوڵ بۆ دووهەم جار، شوێنێک ئەردۆغان لە دەیەی ساڵەکانی ١٩٩٠ شارداری بوو، بۆ ئەردۆغان زۆر گران تەواو دەبێت و دەکرێت دەسەڵاتی ئێستای لاواز بکات.

ئابوری تورکیا لە دۆخێکی خراپ دایە و ئەمەریکا هەڕەشەی کردوە ئەگەر ئەردۆغان پلانەکانی بۆ دامەزراندنی موشەکی بەرگری رووسیا بە جێ بگەیەنێت، ئەوە گەمارۆی دەخاتە سەر.

لە لایەکی ترەوە، سەرنەکەوتنی پارتی ئەردۆغان بۆ دووهەم جار لە هەڵبژاردن دا تیشک دەخرێتە سەر وتەکانی کاندیدای شارەوانی لە پارتی ئوپوزسیۆن ئەکرەم ئیمام ئوغڵوو کە ئەردۆغان میلیاردها لیرەی لە شارەداری ئیستابوڵ بە ڕێگەیەکی نادروست خەرج کردووە.

XS
SM
MD
LG