Accessibility links

گوتەبێژی یەپەگە: داعش کەوتووەتە خەندەق هەڵکەندن لە دەوروبەری شاری ڕەققە


گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت پاش ئەو پـێشڕەویـیانەی هێزەکانیان لە باکوری شاری ڕەققەی پایتەختی داعش کردوویانە، واپـێدەچێت ئێسـتا چەکدارانی ئەو گروپە سەرقاڵی بەهێزکردنی هێڵە بەرگریـیەکانیان بن لە دەوروبەری ئەو شارەدا.

ڕێدور خەلیل ڕۆژی چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتویەتی زانیاریـیان پـێگەیشتووە کەوا داعش دەسـتیکردووە بە خەندەق هەڵکەندن لە چواردەوری شاری ڕەققە.

لە لایەکی دیکەوە کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بەپـێی ئەو زانیاریـیانەی لە لایەن چالاکوانانی نێو وڵات پـێی گەیشتووە، داعش ژمارەیەک چەکدار و چەک و تەقەمەنی بە نزیکەی 100 ماشێنەوە لە ناوچەی معدانی ڕۆژهەڵاتی شاری ڕەققەوە بۆ باکوری شارەکە گواستووەتەوە.

جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە ڕێدور خەلیل بۆ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە لە ئێسـتادا هیچ پـلانێـکیان نیـیە بۆ هێرشکردنە سەر شاری ڕەققە.

XS
SM
MD
LG