Accessibility links

کوردەکانی ڕەققە لەتاو داعش شارەکە چۆڵ دەکەن


بەپـێی هەواڵەکان داعش لە شاری ڕەققە کەوتووەتە هەڕەشەکردن لە کوردەکانی شارەکە و فەرمانی پـێکردوون چۆڵی بکەن، ئەگەر نا ئەوا خۆی بۆ شوێنی دیکە ڕاگوێزیان دەکات.

محەمەد ڕەمێ کە کوردێـکی شاری ڕەققەیە و بەخۆی و منداڵەوە گەیشتووەتە شـاری گرێ سـپی، بە دەنگی ئەمەریکای گوت داعش لە ڕێگەی بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە پـێی گوتوون شارەکە چۆڵ بکەن.

پاشان گوتویەتی پاش ڕزگارکردنی گرێ سپـی و عەین عیسا، داعش ترسێـکی زۆری لێ نیشتووە و خەندەقێکی زۆری لە دەوری شارەکە هەڵکەندووە و جادەکانی بەرەو شارەکە دەچن بۆمبڕێژ کردووە.

هاوکات ئاوارەبوونی کوردانی ڕەققە، بە هەزاران لە ئاوارەی گرێ سـپی لە تورکیا بۆ شارەکەیان دەگەڕێنەوە. پەیامنێرمان دەڵێت ڕۆژی دووشەممە 2700 کەس گەڕاونەتەوە و سێشەممە 2200 کەس و چوارشەممە هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 1900 کەس. دەڵێت ئەم ژمارانە منداڵان ناگرێتەوە.

لە لایەکی دیکە خێزانێـکی کورد کە لە ڕەققەوە بەرەو کۆبانی بەڕێکەوتبوون مینێکیان پـیادا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا 5 کەسی سیڤیل گیانیان لەدەسـتداوە.

درێژەی ڕاپـۆرتەکەی زانا عومەر لەم فایلە دەنگیـیەدایە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:41 0:00

XS
SM
MD
LG