Accessibility links

هەڵهاتووان لە ڕەققە دەڵێن هێرشە ئاسمانییەکان بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی


لەمدواییانەدا هێرشە ئاسمانییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان بە پشتیوانی ئەمەریکا زیادبوون لەگەڵ هەوڵەکانی کورد و عەرەبەکانی ناو سوپای سوریای دیموکرات بۆ دەرکردنی چەکدارانی داعش لە کۆتا جێگەیان لە شاری ڕەققەی سوریا، بەڵام هێرشە ئاسمانییەکان بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی مەدەنی.

ڕۆژی پێنجشەممە بە سەدان کەس لە شارەکە هەڵهاتون و زۆربەیان بریندارن و توشی بەدخۆراکی بوون دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەند مانگێکە گەمارۆدراون بەهۆی شەڕی نێوان داعش و سوپای سوریای دیموکراتەوە.

ئەو کەسانەی کە هەڵهاتوون دەڵێن چڕی هێرشە ئاسمانییەکان چەکدارانی داعشیان ناچارکردووە شوێنەکانیان بگۆڕن و پەنا ببەنە بەر خۆشاردنەوە لەژێر زەویدا و ئەوەش وایکردووە هاوڵاتیان بتوانن لە شارەکە هەڵبێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG