Accessibility links

دۆزینەوەی گۆڕەکانی بە کۆمەڵ دوای نەمانی داعش لە ڕەقە


چاوەڕوانی دەکرێت گۆڕی بە کۆمەڵی زیاتر لە ڕەقە و شوێنی تر لە سوریا و عێڕاق بدۆزرێنەوە، ئەو شوێنەی سەردەمێک خەلافەتی داعشی لێبوو.

زیاتر لە ٥٠٠ تەرم حەوتووی رابردوو لە یەکێک لە گەورەترین گۆڕستانی بە کۆمەڵ لە ڕەقەی سوریا دۆزرانەوە، ئەو شارەی سەردەمێک پێتەختی گروپی تێرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی بوو.

لە وەتا ئەو شارە لە لایەن هێزەکانی بە پشتیوانی شارەکە لە ئوکتوبری ٢٠١٧ ئەو شارەیان ئازاد کرا، تیمێکی خۆجێی گۆڕەکانی بە کۆمەڵیان لە نێو و دەرووبەری ڕەقە دۆزیونەوە.

یاسر خامس لە ئەنجومەنی مەدەنی شار، گوتی: "تا ئێستا ئێمە کارمان لە سەر حەوت لە دە لە گۆڕی بە کۆمەڵ کردووە کە لە ڕەقە دۆزراونەوە."

ئەو بە دەنگی ئەمەریکای گوت: "ئەوە یەکێک لە گەورەترین گۆڕەکانی بە کۆمەڵ لە رەقەیە. ماوەی سێ مانگی خایاند کە کارکردنی لە سەر تەواو بکەین. هەندێک لە تەرمەکان هی چەکدارانی داعشە، بەڵام ئەوانی دیکە هی مەدەنێکانن کە لە نێویان دا منداڵان و ژنانیان تێدان."

کارناسانی خۆجێی دەڵێن دەوری زیاتر لە ١،٥٠٠ تەرم لە گۆڕستانی پانۆرامادا نێژراون، ئەو ناوەش هی ئەو شوێنەیە کە لێیان دۆزراونەوە.

گرووپەکانی مافەکانی مرۆڤ داوایان کرد کە تەرمەکان و بەلگەکان بۆ ئەگەری دادگاکانی سەبارەت بە تاوانەکانی شەڕ بپارێزرێن.

سارا کایالی، لێکۆڵەرێکی سوریا لە ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ بە ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتدپرێسی گوت کە ئەگەر ئەو تەرمانە بە شیوازێکی باش پارێزگاریان لێنەکردرین، ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەو بەڵگەیە ڕەنگە بێ سەر و شوێن بچێت کاتێک دەمانەوەیت کەسانێک بەرپرسیاربکرێن کە ئەو تاوانانەیان ئەنجام داوە.

وێدەچێت ئەو تەرمە دۆزراوانە لە گۆڕستانی پانۆراما لە دواین ڕۆژەکانی چوار مانگ هەڵمەت بۆ ڕزگارکردنی شاری ڕەقە لە چنگ دەوڵەتی ئیسلامیدا نێژرابن.

کارناسان دەڵێن ئەوان بە وردی تاقیکردنەوە لە سەر تەرمەکان دەکەن بۆ ئەوەی مسۆگەری ئەگەری پێناسەی چەکدارانی داعش بکەن.

محەمەد حاجی حەسەن، دوکتورێکی خۆجێی لەشناسی بە دەنگی ئەمەریکای گوت، "ئێمە چاولێدەکەین بزانین ئەو شەڕکەرانە خۆجێین یان بیانی. ئێمە لە شێوازی لەشیان، ڕوخسار و جۆری موویان ڕا دەزانین داخوا شەرکەرانی خۆجێین یان بیانی."

مونجد عیسا، کارناسێکی خۆجێی لە ڕەقە بە دەنگی ئەمەریکای گوت،"بۆ خێراکردنی ئەو ڕەوتە، پێویست بە سەرچاوەی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی یارمەتی بە کارمەندان و کارناسان بکرێت کە ئەو تەرمانە بدۆزنەوە و لێکوڵینەوەیان لە سەر بکەن."

هەروەها جەختی کردوە ئەو کارە پێویستی بە پشتیوانی زیاتر و بەرچاوی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی هەیە."

XS
SM
MD
LG