Accessibility links

ڕابەری چیچان: ڕووسیا دەتوانێت کیێڤ و خارکیڤ و ئۆدێسا بگرێت

ڕەمزان کادیرۆڤ, ڕابەری چیچان
ڕەمزان کادیرۆڤ, ڕابەری چیچان

ڕابەری هەرێمی چیچانی ڕووسیا، ڕەمزان کادیرۆڤ لە چاوپێکەوتنێکدا وتی ڕووسیا تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا بە دەست دەهێنێت و هەڵە دەبێت دانوستان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا بکرێت.

هێزەکانی کادیرۆڤ ڕۆڵێکی دیارییان هەبووە لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا، هەروەها هاوپەیمانێتییەکی نافەڕمی لەگەڵ سەرکردەی گروپی چەکداری واگنەر یەڤیگنی پریگۆژین و ئەو نەتەوە پەرستانەی دیکەدا دروست کردووە کە پشتگیری لە جەنگەکە دەکەن.

لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە کەناڵی ڕووسیا 1 بڵاوکرایەوە، کادیرۆڤ وتی ڕووسیا هێزی هەیە بۆ گرتنی کیێڤی پایتەخت، کە لە سەرەتای قۆناغەکانی جەنگەکەدا هێزەکانی ڕووسیا لە نزیک کیێڤی پایتەخت دوورخرانەوە، وتیشی ڕووسیا پێویستە خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا و ئۆدێسای بەندەری سەرەکی ئەو وڵاتە بگرێت.

کادیرۆڤ وتی " باوەڕم وایە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ لە %100 ئەو ئەرکە تەواو دەکەین کە ئەمڕۆ پێمان دراوە."

وتیشی " ئەگەر لەسەر مێزی دانوستان لەگەڵ زێلێنسکیدا دابنیشین، بەڵێ، پێم وایە ئەوە هەڵەیە."

کادیرۆڤ پێشتر چەکدارێکی جیاخوازی چیچان بووە و لە کۆتایی ساڵەکانی نەوەدەکاندا دەستبەرداری جیاخوازەکان بوو و لەگەل خێزانەکەیدا چوونە پاڵ بەڕێوبەرایەتییەکەی سەر بە ڕووسیاوە لە هەرێمی قەفقاز.

لە ساڵی 2004 دا باوکی کادیرۆڤ لەلایەن ئەو چەکدارانەوە کوژرا کە پشتگیرییان لە سەربەخۆیی دەکرد، لە ساڵی 2007 دا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بە تایبەتی وەکو ڕابەری چیچان دەستنیشانی کرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG