Accessibility links

خۆپێشاندانەکان لە ساڵوەگەری یەک ساڵەی سەرۆکایەتی تڕامپ


خۆپێشاندان - ئەمەریکا
خۆپێشاندان - ئەمەریکا

خۆپێشدانەکان بۆ کۆتایی حەوتوو لە گەڵێک شوێن ڕێکخراون

بە گوێرەی ئاژانسی ڕۆیتێرز، خەڵک لە ساڵوەگەڕی سوێندخواردنی سەرۆکایەتی دانۆڵد تڕامپ لە شاری نیویۆرک دەڕژێنە شەقامەکان و بەرامبەر بە ڕێبازەکانی ناوبراو ڕێ پێوان ساز دەکەن.

خۆپێشاندان لە نێویورک هاوکات لە نێو زیاتر لە ٢٠٠ کرداری ترە کە بۆ کۆتایی حەوتوو لە دەوری جیهان دا ڕێکخراوە. بەیانی خەڵک لە شیکاگۆ، لاس ئانجلێس، دێنڤر و ڕالیە لە کاروڵینای باکور کۆبوونەوە. لە فیلادلفیا خەڵک لافیتەیان پێ بوو کە دروشمەکانیان لە دژی تڕامپ و ڕێبازەکانی ناوبراو بوو.

زوویەکی شەمە، خۆپێشاندان لە رۆم سەبارەت بە نارەزایەتی بەرامبەر توند و تیژی بۆ سەر ژنان وەڕێخرا. لە نێو خۆپێشاندەران خانمی هونەرپیشەی ئیتالیایی و بەڕێوەبەری ئاسیا ئارگێنتۆ بەشداری بوو کە ساڵی ٢٠١٧ دا بوو بە سەردێری هەواڵەکان کە ناوبراو لە لایەن بەرهەم هێنەری فیلم لە هالیود، هارڤی وەینستن بێ ڕێزی پێکراوە.

بەشێک لە ئامانجەکانی ڕێ پێوانەکانی ئەمساڵ ئەوەیە کە دێمۆکراتی زیاتر لە ئافیسی گشتی دابن و ڕێژەی ناونوسی کردن بۆ دەنگدان لە ئەمەریکادا زیاتر بکرێت.

XS
SM
MD
LG