Accessibility links

ڕەئیسی دەڵێت مەرگی ئەمینی هەمووانی " دڵگران " کرد


سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی
سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی

سەرۆکی ئێران ئیبراهیم ڕەئیسی دەڵێت مەرگی ژینا ئەمینی " هەمووانی لە کۆماری ئیسلامی " دڵگران " کردووە، بەڵام هۆشداریدا لەسەر ئەوەی " بێسەروبەری " جێی قبوڵکردن نیە، ئەمەش لە نێوەندی خۆپیشاندانەکاندا دژی مەرگی ئەمینی لە ئێران.

ڕەئیسی داکۆکی لە هێزەکانی ئاسایشی ئێرانیش کرد کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا لە ڕوبەڕوبوونەوە و پێکداداندان لەگەڵ خۆپیشاندەران.

مەرگی ئەمینی دوو هەفتە لەمەوبەر، ناڕەزایی دژ بە حکومەتی لە سەرانسەری ئێرانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆر جار خۆپیشاندەران داوای کۆتایی هێنان بە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە لە دەسەڵاتی دامەزراوەی ئایینی ئیسلامی دەکەن.

ڕەئیسی گوتیشی" ئاسایشی گەلەکەمان هێڵی سووری حکومەتە، مرۆڤ ناتوانێت ڕێگە بدات خەڵک لە ڕێگەی ئاژاوەگێڕییەوە ئارامی کۆمەڵگا تێکبدەن."

سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی کوژراوان و سەرکوتکردنی توندی هێزە ئاسایشییەکان دژ بە خۆپیشاندەران بە بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژ و دار و لە هەندێک حاڵەتدا تەقەی کوێرانە، گرتە ڤیدیۆییەکانی سۆشیال میدیا دەریخستووە ئێرانییەکان لە ناڕەزایەتی و دروشمی "مەرگ بۆ دیکتاتۆر" بەردەوامن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG