کاوه کرماشانی یه‌کێک له هه‌ره چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو به تاوانی مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و چالاکی دژ به ڕژێم له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانی‌دا ده‌ستگیرکرا و چوار مانگ له زیندانی دیزڵ ئابادی کرماشان به‌سه‌ر برد، که 110 ڕۆژی له زیندانی تاکه که‌سیدا به‌سه‌ر بردبوو. به پێی دۆست و یارانی کاوه وه یاخود ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ده‌یناسن، مرۆڤێکه که خاوه‌ن سه‌دایه‌کی میهره‌بانه، خوێن سارد به ده‌گمه‌ن تۆڕه ده‌بێت، له روخساریدا هێمنی و مرۆڤایه‌تی پـێوه دیاره، قه‌د و باڵا و ڕوێشتنی وا نیشان ده‌دات که که‌سێکه زۆر جێی باوه‌ڕیـیه، ته‌ندروست و سه‌ربه‌خۆ و دژ به توندوتیژی و له پێناوی کۆمه‌ڵگادا کار ده‌کات.
ره‌حمان جه‌وانمه‌ردی ڕۆژنامه‌نووس و به‌رگریکه‌ری مافه‌کانی مرۆڤ، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت کاوه کرماشانی هیچ تاوانیکی نه‌کردووه بێجگه له داکۆکیکردن له مافه‌کانی مرۆڤ، ده‌شڵێت له‌و کاته‌ی له پێشدا ده‌ستگیر کرابوو له بارێکی نا ته‌ندروستدا بووه، له ژێر فشار دانرابوو بۆ ئه‌وه‌ی دان به سیخوڕیدا بنێت که به خوشحاڵیه‌وه ئه‌و ئامانجه‌یان پۆجه‌ڵ بووه‌وه. جوانمه‌ردی ده‌ڵێت کاوه هه‌ر وا به سه‌ردانی خانه‌واده‌ی زیندانیه‌کان و ئاماده‌کردنی ڕێپۆرتاژ و وتووێژکردن له‌گه‌ڵ میدیاکاندا تاوانبار کراوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:36 خوله‌كه.