نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌م قۆناغه ، قۆناغێکی نوێیه بۆ عێراق و چاوه‌ڕوانکراو بووه و بریتی ده‌بێت له پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کان و له‌گه‌ڵ زیادبوونی ڕۆڵی دیپلۆماسی و ئابوری ئه‌مریکا هه‌م بۆ عێراق و هه‌میش بۆ هه‌رێمی کوردستان.
له گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز تاڵه‌بانی ده‌شڵێت وه‌ک لایه‌نی کوردی هیوادارین که ئه‌و هێزه سه‌ربازیه ئه‌مریکاییانه‌ی له ناوچه جێ ناکۆکه‌کان ده‌مێننه‌وه هاوکاری هه‌موو لایه‌ک بکات تا که‌ناڵی په‌یوه‌ندی به‌هێز بێت له نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و هێزی سه‌ربازی فێدراڵی عێراقی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:48 خوله‌که.