له ساڵیادی بۆمبارانی شاری قه‌ڵادزێ له لایه‌ن ڕژێمی پـێشـووی عێراق له 24/4/1974 و به‌کارهینانی بۆمبی ناپاڵم که له‌سه‌ر ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌کی زۆر له دانیشتوان و خوێندکارانی زانکۆی سلیمانی کوژران، دکتۆر ڕه‌فیق سابیر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی کوردستان له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت گرنگی به بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌سات و رووداوه دڵته‌زێنانه ئه‌وه‌یه ئێمه ده‌بێت هه‌وڵ بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی کاره‌ساتێکی له‌و جوره دووباره نه‌بێته‌وه و ئه‌وه‌ی داگێرکه‌ر و ده‌وڵه‌تی دیکتاتۆری عێراق له ناو ئێمه‌دا وێرانی کردووه، ئێمه له بری ئه‌وه هیوا و ئاوه‌دانی و ژیان گه‌شه پێ بده‌ین.
له هه‌ڤپه‌یڤینێـکی دیکه‌دا، شه‌ماڵ موفتی ڕاوێژکاری وه‌زاره‌تی ژینگه که یه‌کێکه له‌و که‌سـانه‌ی له بۆمبارانه‌که‌ی شـاری قه‌ڵادزێدا ڕزگاری بووه باس له‌و ڕۆژه ده‌کات و ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌یه‌ک بووه مایه‌ی ڕزگارکردنی گیانی ده‌یان قوتابی کاتێـک کاتژمێرێـک به‌ر له بۆمبارانه‌که هه‌موو قوتابـیه‌کانی ناردۆته‌وه. ده‌شڵێت پـێویسته ئه‌و به‌ڕێوبه‌ر ئه‌گه‌ر ماوه خه‌ڵات بکرێت و ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا په‌یکه‌رێـکی بۆ بکرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.