Accessibility links

قەتەر بەشداری لە کۆبوونەوەکەی کوەیتدا دەکات

  • VOA News

میری فەرمانڕەوای قەتەر بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداودا دەکات کە بڕیارە لە وڵاتی کوێت بکرێت.

ئەم کۆبوونەوە لوتکەییەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو هاوکاتە لەگەڵ قەیرانی نێوان وڵاتانی کەنداودا و سێ وڵات پەیوەندییەکانی خۆیانیان لەگەڵ قەتەردا بڕیوە.

هەر ئەم قەیرانەش بۆتە مەترسی لەسەر هەڵوەشاندنەوە یان هەر هیچ نەبێت دابەش بوونی ئەم ڕێکخراوەی وڵاتانی کەنداو و شکاندنەوەی هاوسەنگی هێز بەلای ئێرانی شیعەدا.

هەتا ئێستا تەنها بەحرەین ڕایگەیاندووە بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا ناکات قەتەر تیایدا بەشداربێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیاندنێکدا دەڵێت شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی بە فڕۆکە دەچێت بۆ کوێت بۆ بەشداری لەو کۆبوونەوە دوو ڕۆژیەی ڕۆژی سێشەممە دەست پێدەکات. لەو ڕاگەیاندنەشدا لە زاری وەزیری دەرەوەی قەتەرەوە وتراوە هیوادارە هەموو وڵاتانی ئەندامی ئەو ئەنجومەنە بەشدار بن لەو کۆبوونەوە لوتکەییەدا و پێویست نەکات لایەنێکی رۆژئاوایی بکەوێتە نێوانیانەوە.

XS
SM
MD
LG