Accessibility links

قەتەر وەڵامی خۆی بۆ چوار وڵاتە عەرەبیـیەکە ڕادەسـتی کوەیت دەکات


قەتەر ئەمڕۆ دووشەممە وەڵامی خۆی بۆ داواکاریـیەکانی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر ڕادەستی کوەیتی کرد، ئەمەش پاش چەند کاژمێرێک لەوەی ئەو چوار وڵاتە لەسەر داوای میری کوەیت قایل بوون 2 ڕۆژی دیکە مۆڵەت بە کوەیت بدەن تاوەکو وەڵامی مەرجەکانیان بداتەوە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکان لەگەڵیدا.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی فەرمی کوەیت (کونا) ئەمڕۆ ڕایگەیاند شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح میری کوەیت لە کۆشـکی بەیان پـێشوازی لە شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال ثانی وەزیری دەرەوەی قەتەر و شاندی یاوەری کرد. وەزیری دەرەوەی قەتەر وەڵامی شێخ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی میری قەتەر بۆ ئەو چوار وڵاتە عەرەبیـیەی ڕادەستی میری کوەیت کرد، بەڵامئاژانسەکە هیچی لە بارەی ناوەرۆکی وەڵامەکە ڕانەگەیاند.

لە لایەکی دیکە خالد عەتیـیە وەزیری بەرگری قەتەر لە چاوپـێـکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی گوتی ئەگەر پـێویست بکات وڵاتەکەی ئامادەیە بەرگری لە خۆی بکات، گوتیشی قەتەر بە درێژایی مێژوو سەلماندویەتی " وڵاتێک نیـیە بە سانایی قوت بدرێت."

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ئەو گەمارۆیەی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسر سەپاندویانەتە سەر وڵاتەکەی لە چوارچێوەی پـلانێـکدایە بۆ گۆڕینی ڕژێمی قەتەر. هیواشی خواست کێشەکانی نێوانیان نەگاتە ئاستی دەسـتێوەردانی لەشکری.

XS
SM
MD
LG