Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ : قەتەڕ باڵیۆزەکەی دەنێرێتەوە بۆ تاران


قەتەڕ ڕایگەیاند باڵیۆزی ولاتەکەی لە ئێران دەنێریتەوە بۆ تاران دوای ئەوەی لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا سعودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێراندا بڕی و قەتەڕیش باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئێران کشانەوە.

ئۆفیسی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی قەتەڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " دەوڵەتی قەتەڕ ڕایگەیاند باڵیۆزی وڵاتەکەی لە ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکە سیاسییەکانی."

لە بەیاننامەکەدا دەشڵێت " دەوڵەتی قەتەڕ بەپەرۆشەوەیە بۆ باشکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو ڕووەکانەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا."

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد و هەتاکوو ئێستاش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە و قەتەڕ باش نەبۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG