Accessibility links

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ سەردانی ئێران دەکات


وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم
وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم

ڕۆژی دووشەممە وەزیری دەرەوەی قەتەڕ شێخ محەمەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم سەردانی ئێرانی کردوو و پەیامێکی لە شازادەی قەتەڕ تەمیم بن حەمەد ئال ثانیەوە گەیاندە تاران، ئەمەش دوای ئەوەی دەوحە ئامادەی خۆی پیشاندا بۆ نزیککردنەوەی بۆچوونەکانی نێوان تاران و واشنتن سەبارەت بە بابەتی ناوەکی.

وەزیری دەرەوەی قەتەڕ چاوی بە هاوتا ئێرانییەکەی محەمەد جەواد زەریف کەوت، ئەمە لەکاتێکدایە واپێشبینی دەکرێت تاران بەر لە هەفتەی داهاتوو کۆمەڵێک ڕێوشوێنی نوێ بگرێتەبەر بۆ پشتگوێ خستنی بەرپرسیارێتیەکانی لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەدا، ئەمەش لەکاتێکدا ئەگەر ئەمەریکا سزاکانی سەر وڵاتەکە لانەبات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەدا وەزیری دەرەوەی قەتەڕ ئامادەباشی دەوحەی دەربڕیوە بۆ چارەسەرکردنی " بابەتە هەڵبەستراوەکان لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییەکانی ناوچەکەدا."

سەرۆکایەتی ئێران وتی هاوکات وەزیری دەرەوەی قەتەڕ سەردانی سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی کردووە و پەیامەکەی شێخ تەمیمی پێداوە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG