Accessibility links

بەیاننامە: شازادەی قەتەڕ وەزیری دارایی وڵاتەکە لەکارەکەی دووردەخاتەوە


شازادەی قەتەڕ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی
شازادەی قەتەڕ تەمیم بن حەمەد ئال ثانی

دیوانی شازادەی قەتەڕ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند شازادەی قەتەڕ وەزیری دارایی وڵاتەکەی لەکارەکەی دوورخستۆتەوە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " دوورخستنەوەی بەڕێز عەلی شەریف عومادی وەزیری دارایی لە کارەکەی، ئەرکی وەزارەتەکە ڕادەستی بەڕێز عەلی بن ئەحمەد کەواری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەکرێت، لەگەڵ ئەرکەکانی خۆیدا کارەکانی وەزارەتی داراییش ڕادەپەڕێنێت."

لە ماوەی ڕابردوودا دادوەری گشتی فەرمانی دەستبەسەراگرتنی عومادی دەرکرد تاوەکو لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت لەسەر " کۆمەڵێک تاوانی پەیوەست بە کاری گشتیەوە و هەروەها ئەو کارانەی بوونەتە هۆی زیانگەیاندن بە سامانی گشتی و سوودوەرگرتن لە پۆستەکەی و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG