Accessibility links

قەتەر هێزە لەشکریـیەکەی لەسەر سنووری نێوان جیبۆتی و ئەریتیریا دەکێشێتەوە


وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند وڵاتەکەی هێزە لەشکریـیەکەی کشانووەتەوە، ئەوەی بۆ ناوبژیوانی بۆ سەر سنووری نێوان هەردوو وڵاتی جیبۆتی و ئەریتیریا ڕەوانەکردبوون.

سەرچاوەیەکی بەرپـرس لە وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ئەمڕۆ چوارشەممە گوتی دۆحە حکومەتی جیبۆتی ئاگادارکردووەتەوە لە کشانەوەی تەواوی هێزە لەشکریـیەکەی.

گوتیشی قەتەر لە ڕابردوو و لە ئێستاشدا ناوبژیوانێـکی دیپـلۆماسی متمانەپـێکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکیـیەکانی نێوان وڵاتاندا.

وەزارەتەکە نەیگوت هۆکاری گێڕانەوەی ئەو هێزە چیـیە کە ژمارەیان نزیکەی 450 سەربازە.

پـێشتر جیبوتی ئاستی نوێنەرایەتی دیپـلۆماسی خۆی لە قەتەر کەمکردەوە وەک هاودەنگیـیەک لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەنداو کە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ قەتەردا بڕی.

قەتەر ڕۆڵی ناوبژیوانی دەبینی لە نێوان جیبۆتی و ئەریتیریا پاش ئەوەی لە ساڵی 2008لەسەر کێشەی سنوور ناکۆکی لە نێوانیان دروستبوو. قەتەر ئەو هێزە لەشکریـیەی ڕەوانەی سەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵات کرد بە ئامانجی ڕێگەگرتن لە گەورەبوونی ناکۆکیـیەکە.

XS
SM
MD
LG