کاربه‌ده‌سـتانی گه‌شتی ئاسـمانی شانشینی عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو ده‌ڵێن ئه‌وان لێـکۆڵینه‌وه له ئیدیعای باڵی قاعیده‌ی بنکه له یه‌مه‌ن ده‌که‌ن په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئه‌وان ده‌سـتیان له ڕووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی گواسـتنه‌وه‌ی ئاسـمانی بهسـتهی پـۆستی له دوبه‌یدا هه‌بووبێت.
له‌و باره‌یه‌وه سیف ئه‌لسوه‌یدی به‌ڕێوبه‌ری گه‌شـتی ئاسـمانی ئه‌مڕۆ به سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵی گوت به‌رپـرسـان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆر به هێند وه‌رده‌گرن، به‌ڵام ناوبراو گوتشی هیچ به‌ڵـگه‌یه‌کی ته‌قینه‌وه له نێو فڕۆکه‌که‌ی گواسـتنه‌وه‌ی بهسـتهی ئاسـمانیدا نه‌بووه یان ڕووداوه‌که هیچ په‌یوه‌ندی به تێرۆریزمه‌وه نه‌بووه.
ئه‌وه‌ی شـایه‌نی باسه لێـکۆڵه‌ره‌وانی به‌رپـرس له ڕووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که ده‌ڵێن ئاگرێـک هۆکاری که‌وتنه خواره‌وه بووه، ئه‌وه‌ی تێدا هه‌ردوو فڕۆکه‌وانه‌که بوونه قوربانی.
هاوکات ئه‌ندامانی تۆڕی قاعیده‌ی بنکه له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌بی ئه‌وان به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که له ڕۆژی هه‌ینیدا ڕایانگه‌یاند و گوتیشیان هه‌ر ئه‌وان بهرپـرسیاربوون له پـیلانی سه‌رنه‌که‌وتووی ڕه‌وانه‌کردنی بهسـتهی بۆمبڕێژکراو به فڕۆکه بۆ وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه گرووپی قاعیده‌ی بنکه له نیمچه‌ی دورگه‌ی عه‌ره‌بی پهیامێـکیان له ماڵپه‌ڕی ئیسلامی بڵاوکردۆته‌وه که ده‌ڵێت گرووپی ناوبراو له لێـدانی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانانی به‌رده‌وام ده‌بێت.