قادر عه‌زیز سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو کۆبونه‌وانه‌ی لایه‌نه عێراقیه‌کان کردویانه به مه‌به‌ستی پێکهێنانی هاوپه‌یمانێتی نوێ به‌ڵام تا ئێستا زه‌مینه‌یه‌کی وا نه‌هاتۆته ئاراوه که نه‌خشه‌ی سیاسی ئاینده‌ی وڵاته‌که دیار بکات.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز عه‌زیز ده‌ڵێت بێگومان کارکردنی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان به‌بێ کێشه نابێت چونکه ئه‌زمونێکی نوێی پاش هه‌ڵبژاردنه و ده‌شڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه کێشه‌یه‌کی گه‌وره له‌و کارکردنه‌دا دروست بێت مه‌گه‌ر یه‌کێتی و پارتی پێکڕا تاک لایه‌نه کاره‌کان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر وابکه‌ن ئه‌وا لایه‌نه‌کانی تر پێی قایل نابن و هاوبه‌ندیه‌که سه‌ر ناگرێت.
ده‌توانن گوێبیستی گفت و گۆکه بن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 7:38 خوله‌که.