قادر عه‌زیز سکرتێری حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، له هه‌ڤپه‌یڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بێ گومان سه‌رکه‌وتنی کاروباره‌کانی حکومه‌ت یان ده‌وڵه‌ت ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که، ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له حکومه‌ته‌که یان ئه‌وانه‌ی ئوپوزسیون به ره‌خنه گرتن و ده‌رخستنی که‌م و کوڕیه‌کان، ئه‌و ده‌ڵێت سه‌رکه‌وتنی حکومه‌ت سه‌رکه‌وتنی گه‌له و شکستیشی شکستی گه‌له، به تایبه‌تی ئه‌و دوو پارته که حکومه‌تیان پێک هێناوه.
قادر عه‌زیز له درێژه‌ی قسه‌کانیدا ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌بێت وه‌کو تیمێکی تۆپی پێ کار بکات. ئه‌و ده‌ڵێت حکومه‌ت تا ئێستا کاری باشی کردووه، حکومه‌تێـکه زۆر شه‌فافانه ئیشی کردووه، خه‌ڵک لێی رازیه ، به‌ڵام ده‌ستی کراوه نیـیه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیاریکراوه و ئاسته‌نگی بۆ دروست ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.