دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ک لایه‌نی سیاسی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ( یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ، حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ، یه‌کگرتووی ئیسلامی ، کۆمه‌ڵی ئیسلامی ، سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ، حیزبی شیوعی کوردستان) په‌یماننامه‌ی ئاشتیان مۆرکردووه.
قادر عه‌زیز ، سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌ڵێت ئه‌م په‌یماننامه‌یه ههنگاوێکی باش و گونجاوه چونکه هه‌موو له‌گه‌ڵ هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌یه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر کێشه‌کان چاره‌سه‌ر نه‌کرێن و داواکانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ نه‌کرێن زۆر زه‌حمه‌ته بتوانرێت ڕه‌وشه‌که ئارام بکرێته‌وه.
به‌ڕێز عه‌زیز، ده‌ڵێت یه‌کێک له‌و میکانیزمانه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان هه‌یه ، حکومه‌ت خۆیه‌تی وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ، به‌و مانایه‌ی ده‌بێت سوربونێکی ڕژد هه‌بێت له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا بۆ ڕاگه‌یاندنی پره‌نسیپه‌کان و ڕاگه‌یاندنی بڕیاره‌کانی.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، سکرتێری حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌شڵێت پێویسته لایه‌نه‌کانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا به پیر گۆڕانکاریه‌کانه‌وه بچن و چاکسازی ڕژد بکرێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 11:16 خوله‌که.