Accessibility links

پوتن: خۆشحاڵ دەبین وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت لە مۆسکۆ ببینین


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بە ڕۆژنامەنووسانی وت وڵاتەکەی بڕیاری نەداوە لە کۆمەڵەی حەوت بێتە دەرەوە و خۆشحاڵ دەبین وڵاتانی ئەندام لە کۆمەڵەکە لە مۆسکۆ کۆببنەوە.

پوتن لە پێشانگایەک ئەم لێدوانانەیدا لە وەڵامێکدا سەبارەت بە پێشنیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ گەڕاندنەوەی ڕوسیا بۆ کۆمەڵەی حەوت.

پوتن ئاماژەی بەوەدا کە هاوڕایە لەگەڵ سەرۆک ترامپدا سەبارەت بە هەڵسانگاندنی مەترسیەکانی ڕوودانی پێشبڕکێیەکی نوێی پێشوەختی چەکی ناوەکیی و وتیشی زۆر گرنگە ڕووبەڕوو چاوی بە سەرۆک ترامپ بکەوێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG