Accessibility links

پوتن سەردانی بارەگا سەربازییەکان دەکات لە هەرێمی خێرسۆنی ئۆکرانیا


کرێملن دەڵێت سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن ڕۆژی سێشەممە سەردانی بارەگا سەربازییەکانی کردووە لە هەرێمەکانی خێرسۆن و لوهانسکی ئۆکرانیا کە بەشێکیان لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕووسیادان.

پوتن ئامادەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتییەکی سەربازی بووە لە هەرێمی خێرسۆن و فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی و گروپی سوپای " دنیپر " و بەرپرسانی دیکەی باڵای سەربازی ڕاپۆرتەکانییان پێوتووە سەبارەت بە دۆخی هەرێمەکانی خێرسۆن و زاپۆریژا، کە هەردووکیان مۆسکۆ وەکو بەشێک لە ڕووسیا ناساندوونی.

مانگی یانزەی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی ڕووسیا لە خێرسۆن کشانەوە و پێگەکانی خۆیان لەوبەری ڕووباری دنیپرۆ توندتر کردۆتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشێکی پێچەوانەی ئۆکرانییەکان.

پوتن سەردانی بارەگای نیشتیمانی پاسەوانی کردووە لە هەرێمی لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، کە ئەویش ساڵی ڕابردوو مۆسکۆ لکاندنی بە ڕووسیاوە ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG