Accessibility links

پوتن داوای پشتیوانی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بە ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاند پێویستە پشتیوانی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بکرێت، ئەوەش لەپێناو یەکخستنی هەوڵە جیهانییەکان بۆ بەرپەرچدانەوەی پەتای کۆرۆنا، هەروەها پێشنیاریکرد کۆنگرەیەکی ئاست بەرز سەبارەت بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا ساز بکرێت.

پوتن وتی " بۆ ئەو وڵاتانەی کە گرنگی بە هاریکاری دەدەن لەسەر بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، پێشنیاری سازدانی کۆنگرەیەکی ئاست بەرز دەکەین بەمزووانە لەڕێی ئینتەرنێتەوە."

جێی ئاماژەیە ڕوسیا یەکەمین وڵات بوو ڤاکسینێکی کۆرۆنا پەسەند بکات، بەڵام پێش ئەوەی هەموو تاقیکردنەوەکان لەسەر ڤاکسینەکە تەواو ببن پەسەندی کرد، ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی زانایان و پزیشکان سەبارەت بە پارێزراوی و چۆنێتی کارکردنی ڤاکسینەکە لەسەر نەخۆش.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG