Accessibility links

پوتن دەڵێت بێلایەنی ئۆکرانیا کلیلی چارەسەرەکان دەبێت


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن بە سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆنی وت چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر ئۆکرانیا تەنها لەکاتێکدا دەبێت ئەگەر ئۆکرانیا بێلایەن بێت.

کرێملن وتی لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن وتی " داماڵینی کاریگەرییە بیانییەکان " و " داماڵینی سەربازیی " لە ئۆکرانیا و ئەوەشی کە نیمچە دورگەی کرێمیامان گرتەخۆ، سەرجەمیان بە فەڕمی ناسێندراون.

وتیشی " ڕووسیا ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ نوێنەرانی ئۆکرانیا و پێشبینی دەکات گفتوگۆکان ببنە هۆی ئەنجامێکی خوازراو."

لە ماوەی ڕابردوودا نوێنەرانی ئۆکرانیا و ڕووسیا لەسەر سنووری نێوان بێلاڕووس و ئۆکرانیا کۆبوونەوە، ئۆکرانیا داوای ئاگربەست و کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا دەکات لەناو خاکی ئۆکرانیادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG