Accessibility links

کۆبوونەوە لوتکەکەی نێوان سەرۆک ترامپ و پوتن لە هلنسکی ئەنجام دەدرێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کۆبوونەوە لوتکەکەیان لە شانزەی مانگی حەوتدا لە هلنسکی پایتەختی فنلەندا ئەنجام دەدەن لەکاتێکدا هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئەمەریکا چاودێری ڕەوشەکە دەکەن و نیگەرانن کە سیاسەتەکانی ڕوسیا.

کرێملن و کۆشکی سپی شوێن و بەرواری سازدانی کۆبوونەوەکەیان ڕاگەیاند ڕۆژێک دوای ئەوەی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن سەردانی ڕوسیای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەدا کۆبۆوە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکی هاوشێوەی بەیاننامەکەی کرێملندا ڕایگەیاند " دوو سەرۆکەکە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و ڕوسیا و کۆمەڵێک بابەتی دیکەی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتیمانییەوە دەکەن."

دوای کۆبونەوەکەی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە 11 و 12 ی مانگی حەوتدا و گەشتکردنی بۆ بەڕیتانیا، سەرۆک ترامپ چاوی بە پوتن دەکەوێت.

ئەم کۆبوونەوەیە لەوانەیە ببێتە هۆی نیگەرانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا، لەوانەش بەڕیتانیا و وڵاتانی وەکو ئۆکرانیا کە دەترسن لەو بەرنامەیەی کە سەرۆک ترامپ پەیڕەوی دەکات سەبارەت بە پوتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG