Accessibility links

کرێملن: پوتن سوپاسی سەرۆک ترامپ دەکات


کرێملن وتی سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا سوپاسی هاوتا ئەمەریکییەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپی کردووە لەسەر گواستنەوەی زانیارییەکی کە یارمەتیدەر بووە لە ڕێگەگرتن لە " کردەوەیەکی تیرۆریستی " لە ڕوسیا.

کرێملن وتیشی لەڕێی ئامێری تایبەتەوە ئەم زانیارییەمان پێگەیشتووە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

کرێملن ئاماژەشی بەوەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامبوون لەسەر هاریکارییە هاوبەشەکانی نێوانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG