Accessibility links

پوتن دەڵێت خۆبەخشەکان دەتوانن یارمەتیدەر بن لە شەڕکردن دژی هێزەکانی ئۆکرانیا


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی دەیەوێت ڕێگە بە خۆبەخشەکان بدات دژی هێزەکانی ئۆکرانیا بجەنگن، هاوکات ڕازیبوو ئەو سیستمە موشەکییە ڕۆژئاواییانەی کە لە شەڕی ئۆکرانیادا دەستیان بەسەرداگیراوە بدات بە هێزەکانی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە لەلایەن ڕووسیاوە پشتیوانیان لێدەکرێت.

وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگێی شویگۆ پێشنیاری ئەوەی کرد سیستمە دژە تانکەکانی وەکو جاڤێڵین و ستینگەرەکان کە دروستکراوی ئەمەریکان بدرێنە دەستی هێزەکانی هەرێمەکانی لوهانسک و دۆنێستک کە ڕووسیا پشتیوانیان لێدەکات.

پوتن لەمیانەی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیادا وتی پشتیوانی ئەو بیرۆکەیە دەکات. ئاماژەشی بەوەدا دەبێت ڕێگە بە خۆبەخشەکان بدرێت بتوانن شان بە شانی هێزەکانی جیاخوازەکانی هەرێمەکانی دۆنێستک و لوهانسک دژی هێزەکانی ئۆکرانیا شەڕ بکەن.

شویگۆ وتی نزیکەی 16,000 خۆبەخش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ئامادەن بێن و شان بە شانی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا کە ڕووسیا پشتیوانیان لێدەکات شەڕ بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG