Accessibility links

پوتن هیچ هەڕەشەیەک لە فراوانبوونی ناتۆ نابینێت


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕابەرانی وڵاتانی ئەنجومەنی پەیماننامەی ئاسایشی بە کۆمەڵدا لە مۆسکۆ، ڕووسیا
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن لەمیانەی کۆبوونەوەی ڕابەرانی وڵاتانی ئەنجومەنی پەیماننامەی ئاسایشی بە کۆمەڵدا لە مۆسکۆ، ڕووسیا

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی هیچ هەڕەشەیەک لەسەر ڕووسیا دروست نابێت ئەگەر سوید و فینلەندا بچنە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆوە، بەڵام هۆشداریدا لەسەر ئەوەی مۆسکۆ وەڵام دەداتەوە ئەگەر ناتۆ بوونی سەربازیی خۆی لەو دوو وڵاتەدا زیاد بکات.

پوتن چەند جارێک ئاماژەی بەوەداوە کە فراوانبوونی هاوپەیمانێتی ناتۆ بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێشتر سەر بە یەکێتی سۆڤیەت بوون و نزیکن لە سنوورەکانی ڕووسیاوە هۆکار بووە بۆ داگیرکارییەکەی لە ئۆکرانیا.

بەڵام ئەمجارە پوتن بە ئارامی وەڵامی هەوڵەکانی سوید و فینلەندای دایەوە بۆ چوونە پاڵ هاوپەیمانێتی ناتۆ، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا گەورەترین باجی ستراتیژیی دەبێت بۆ داگیرکارییەکەی لە ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

پوتن وتی " سەبارەت بە فراوانبوونی ناتۆ، ڕووسیا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەم وڵاتانەدا نیە، هیچ. لەبەر ئەوەی لەم ڕووەوە هەڕەشەیەکی دەستبەجێ نیە لەسەر ڕووسیا ئەگەر ناتۆ فراوان ببێت و ئەم وڵاتانەش بچنە پاڵی."

وتی " بەڵام فراوانبوونی ژێرخانی سەربازیی بۆ ناو ئەم ناوچەیە بەدڵنیاییەوە ڕووبەڕووی وەڵامی ئێمە دەبێتەوە."

پوتن بە ڕابەرانی ئەنجومەنی پەیماننامەی ئاسایشی وت " وەڵامەکەمان چی دەبێت، بزانین ئەو هەڕەشانە چی دەبن کە دروست دەبن لەسەرمان."

ئەنجومەنی پەیماننامەی ئاسایشی بە کۆمەڵ هەریەک لە ڕووسیا و بێلاڕووس و ئەرمینیا و کازاخستان و کریجیستان و تاجیکستان دەگرێتەوە.

پێش لێدوانەکانی پوتن، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سێرگێی ڕیابکۆڤ وتی ڕۆژئاوا دەبێت خەیاڵ نەکاتەوە لەوەی ڕووسیا هەروا بە سادەیی فراوانبوونی ناتۆ لە باکوورەوە پەسەند بکات.

دمیتری مێدڤیدیڤی جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا کە هاوپەیمانێکی نزیکی پوتنە، مانگی ڕابردوو وتی ئەگەر سوید و فینلەندا بچنە پاڵ ناتۆوە ئەوا دەکرێت ڕووسیا موشەکی ناوەکی و موشەکی دەنگبڕ لە کالینینگراد جێگیر بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG