Accessibility links

پوتن دەڵێت هیوادارە گفتوگۆکان لەسەر ئۆکرانیا بەردەوام بن


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن وتی هیوادارە گفتوگۆکان لەسەر ئۆکرانیا بەردەوام بن تاوەکو خۆمان بەدووربگرین لە " سیناریۆ نەرێنیەکان "، لەوانەش هەڵگیرسانی جەنگ.

لەمیانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا پوتن باسی لە ئەگەر هەڵگیرسانی جەنگ کرد لە نێوان ڕووسیا و هاوپەیمانێتی ناتۆدا، لەکاتێکدا ئەگەر ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتیەکەدا و دواتر هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی نیمچە دورگەی کرێمیا بدات کە ساڵی 2014 دا ڕووسیا گرتیەخۆی.

پوتن وتی " وتی " با بیهێنینە بەرچاومان ئۆکرانیا بووەتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەم ئەرکە سەربازییانە ئەنجام دەدات. ئایا دەبێت بچینە جەنگەوە لەگەڵ هاوپەیمانێتی ناتۆدا؟ ئایا کەس بیری لەوە کردۆتەوە؟ وادیارە کەس بیری لێنەکردۆتەوە."

پوتن وتی دەبێت ڕێگە بدۆزرێنەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەمووان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG