Accessibility links

پوتن دەڵێت ڕووسیا جەنگی ناوێت


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن وتی ڕووسیا جەنگی لە ئەوروپادا ناوێت، بەڵام بارودۆخەکەی لە دوو هەرێمەکەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە " کۆمەڵکوژی " ناودێر کرد و داوایکرد ململانێکانی ئەو ناوچانە لەڕێی ڕێکەوتنی ئاشتی مینسکەوە چارەسەر بکرێن.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا، پوتن وتی ڕووسیا بڕیاریداوە بەشێکی هێزەکانی لەنزیک سنووری ئۆکرانیا بکشێنێتەوە و دەرفەتی زیاتر بدات بە گفتوگۆکان لەگەڵ ڕۆژئاوادا سەبارەت بە داواکارییە ئەمنییەکانی وڵاتەکەی.

بەڵام ئاماژەشی بەوەدا تاوەکو ئێستا هیچ وەڵامێکی بونیادنەرانە نەبووە بۆ داواکارییەکانی ڕووسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG