Accessibility links

کورتەی وتارەکەی پوتن لەسەر ئۆکرانیا


لەکاتێکدا گرژییەکانی سەر سنووری نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە زیادبووندایە و وڵاتانی ڕۆژئاوا لەوە دەترسن ڕووسیا ئامادەکاری بکات بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا، لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن وتارێکی سەبارەت بە ئۆکرانیا پێشکەش کرد.

سەبارەت بە ناساندنی دوو هەرێمەکەی ژێر دەسەڵاتی جیاخوازەکانەوە لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، پوتن وتی " پێم وایە پێویستە بڕیارێک بدەین کە دەبوو زۆر پێشتر بدرایە، ئەوەش ئەوەیە دەستبەجێ سەربەخۆیی و سەروەری کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوهانسک بناسێنین."

سەبارەت بە بەرپرسارێتی ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ و خوێنڕشتن، پوتن وتی " ئەوانەی دەسەڵاتیان گرتۆتەدەست و دەسەڵاتیان هەیە لە کیێڤ، داوا دەکەین دەستبەجێ کردەوە توندوتیژییەکان ڕابگرن، ئەگەر نا ئەوا سەرجەم بەرپرسیارێتیەکانی ئەگەری بەردەوامبوونی خوێنڕشتنەکان دەکەوێتە سەر ئەستۆی ئەو ڕژێمەی کە لە کیێڤ فەرمانڕەوایی دەکات."

سەبارەت بە ئەندامبوونی ئۆکرانیا لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، پوتن وتی " ئەگەر ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆدا، ئەوا هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاسایشی ڕووسیا دروست دەبێت."

سەبارەت بە سەرچاوەی دروستبوونی ئۆکرانیای هاوچەرخ وتی " ئۆکرانیای هاوچەرچ بەتەواوەتی لەلایەن ڕووسیاوە دروست کراوە، بەدیاریکراوی لەلایەن ڕووسیای کۆمەنیستەوە. ئەم پڕۆسەیە دەستبەجێ دوای شۆڕشەکەی ساڵی 1917 ەوە دەستیپێکرد.."

وتیشی " لە ئەنجامی سیاسەتی بۆلشێڤیکدا، ئۆکرانیای سۆڤیەت سەریهەڵدا، کە تەنانەت ئەمڕۆش دەتوانرێت بە ئۆکرانیای ڤلادیمێر ئیلیچ لێنین ناوببرێت. لێنین نوسەر و ئەندازیارەکەیەتی. ئەمە بەتەواوەتی ئەرشیفی بەڵگەنامەکاندا پشتڕاست کراوەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG