Accessibility links

پوتن: هیچ شتێک ڕێگەمان لێناگرێت لە زیادکردنی وڵاتی دیکە بۆ ناو پەیماننامەی ناوەکیی


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن وتی هیچ شتێک ڕێگە لە ڕوسیا و ئەمەریکا ناگرێت بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا سەبارەت بەوەی بێنە ناو پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ناوەکییەوە کە ئێستا لەژێر مەترسی نەماندایە.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەریکا ماوەی 60 ڕۆژی دا بە ڕوسیا تاوەکو پابەندبوونی خۆی بە پەیماننامەکەوە بسەلمێنێت، واشنتن دەڵێت مۆسکۆ پێشێلکاری کردووە لە پەیماننامەی چەکی ناوەکیی مەودا ناوەنددا کە لە سەردەمی جەنگی سارددا ئەمەریکا و ڕوسیا واژۆیان کردووە.

پەیماننامەی موشەکی ئەمەریکی و ڕوسی مەودا ناوەند لە دەرەوەی ئەوروپا ماوەتەوە. واشنتن دەڵێت ئەگەر مۆسکۆ بەتەواوەتی پابەند نەبێت بە پەیماننامەکەوە ئەوا ئێمە لێی دەکشێینەوە.

مۆسکۆش لەلای خۆیەوە ڕەتی دەکاتەوە پەیماننامەکەی پێشێلکردبێت و ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بە تۆمەتی پێشێلکردنی پەیماننامەکە.

هەردوولا ئاماژەیان بەوەداوە کە هەندێک وڵات هەن هێشتا ئازادن لە پەرەپێدانی ئەو چەکانەی کە پەیماننامەکە قەدەغەی کردوون و لەلای خۆیەوە ئەمەریکا لەوبارەیەوە بەتایبەتی نیگەرانی چینە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن هۆشیاریدایە مۆسکۆ کە موشەکە چینییەکان لەتوانایاندا هەیە لەناو جەرگەی ڕوسیا بدەن.

پوتن بە گەورە بەرپرسانی سەربازیی وڵاتەکەی وت " بەڵێ ئەوە ڕاستە هەندێک کێشەی دیاریکراو هەن لەم پەیماننامەیەدا، وڵاتانی دیکە موشەکی مەودا ناوەند و کورتیان هەیە و لە ناو پەیماننامەکەشدا نین."

وتیشی " چی شتێک ڕێگەمان لێدەگرێت گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دیکەدا بکەین سەبارەت بەوەی بێنە ناو پەیماننامەکەوە، یاخوود دانوستانێک دەست پێبکەین سەبارەت بە پەیماننامەیەکی جیهانی نوێ؟"

پوتن وتی ڕوسیا بە ئاسانی دەتوانێت موشەکی مەودا ناوەند بەرهەم بهێنێت و بڵاویبکاتەوە ئەگەر هاتوو ئەمەریکا لە پەیماننامەکە بکشێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG