Accessibility links

پوتن دەڵێت بەمزووانە موشەکی دەنگبڕ دەدرێت بە هێزی دەریایی ڕووسیا


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت لە ماوەی چەند مانگێکی کەمی داهاتوودا هێزی دەریایی ڕووسیا موشەکی دەنگبڕی کروزی زیکرۆن وەردەگرێت، وتیشی ئەو ناوچانەی کە موشەکەکانی بۆ ڕەوانە دەکرێت پەیوەست دەبێت بە بەرژەوەندی ڕووسیاوە.

پوتن لەمیانەی وتارێکدا لە ڕۆژی دەریایی ڕووسیادا لە شاری سەینت پیتەرسبێرگ ستایشی تسار پیتەری مەزنی کرد لەسەر ئەوەی ڕووسیای کردە هێزێکی دەریایی. پوتن ڕاستەوخۆ ئاماژەی بە ئۆکرانیا نەدا.

بەڵام پوتن ڕێبازێکی دیکەی دەریایی واژۆ کردووە، وردەکارییەکانی ئاشکرا نەکراوە، هەروەها وتیشی موشەکی دەنگبڕی زیکرۆن نموونەیین لە جیهاندا.

پوتن وتی " لە چەند مانگی داهاتوودا ئەم جۆرە موشەکانە دەدرێن بە هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا. کەشتییەکەی ئەدمیڕاڵ گۆرشکۆڤ یەکەم کەشتی دەبێت بەم جۆرە چەکە دژوارەوە بچێت بۆ شەڕ."

وتی " گرنگترین شت لێرەدا توانای هێزی دەریایی ڕووسیایە، ئەوەیە کە بتوانێت بە خێرایی ڕەشەبا وەڵامی هەر کەسێک بداتەوە کە هەوڵ بدات سەروەری خاکەکەمان و ئازادیمان پێشێل بکات."

موشەکی دەنگبڕ نۆ هێندەی خێرایی دەنگ خێراترە، ڕووسیا پێشتریش لە ساڵی ڕابردوودا موشەکی دەنگبڕی زیکرۆنی لەسەر کەشتییە جەنگییەکانی و ژێرئاوگەڕەکانیەوە تاقیکردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG