Accessibility links

پوتن دەڵێت ڕووسیا بەسەر قورساییەکاندا زاڵ دەبێت


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی ڕووسیا لەکۆتاییدا بەهێزتر دەبێت و زیاتر سەربەخۆ دەبێت لە زاڵبوون بەسەر قورساییەکاندا کە بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە دروست بوون، سزاکانیشی بە " نایاسایی " ناودێر کرد.

پوتن وتی ڕووسیا هیچ بژاردەیەکی دیکەی نەبووە بۆ " ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی لە ئۆکرانیا " و ڕووسیا وڵاتێک نیە سازدان لەسەر سەروەری خۆی بکات لەسەر دەستکەوتێکی ئابووری ماوە کورت.

پوتن لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتی ڕووسیادا وتی " ئەم سزایانە لە هەر حاڵەتێکدا بووایە دەسەپێندران. هەندێک پرسیار و کێشە و قورسایی هەن، بەڵام لە ڕابردوودا زاڵبووین بەسەریاندا و لە داهاتووشدا زاڵ دەبین بەسەریاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG