Accessibility links

پوتن دەڵێت ڕووسیا گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکرانیا ڕەت ناکاتەوە


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت دەستپێشخەرییەکەی ئافریکا دەکرێت ببێتە بنچینەی ئاشتی لە ئۆکرانیا، بەڵام هێرشەکانی ئۆکرانیا جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکەیان قورس کردووە.

لێدوانەکانی پوتن لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بوو لەگەڵ ڕابەرانی ئافریکادا لە سەینت پیتەرسبێرگ و داوایان لێکرد پلانەکەیان بۆ ئاشتی لە ئۆکرانیا جێبەجێ بکات.

وتی " لەم دەستپێشخەرییەدا بۆ ئاشتی بڕگەی تێدان کە جێبەجێ دەکرێن، بەڵام کۆمەڵە شتێکیشی تێدایە کە قورسە یاخود مەحاڵە جێبەجێ بکرێن."

لە مانگی شەشدا ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە نێوەندگری ئافریکا لە ململانێکەدا ڕەنگە بە گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی بونیادنانی متمانە دەست پێبکات کە ڕەنگە ڕێککەوتنی ئاگربەست بە دوای خۆیدا بهێنێت، لە هەمان کاتیشدا گفتوگۆ لە نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوادا ڕووبدات.

پوتن وتی یەکێک لە خاڵەکانی دەستپێشخەرییەکە ئاگربەست بووە. " بەڵام سوپای ئۆکرانیا لە هێرشکردندایە، ئەوان هێرش دەکەن، لە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی هێرشکردندان. ناتوانین شەڕ نەکەین لە کاتێکدا کە هێرشمان لەسەرە."

سەبارەت بە پرسی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان، پوتن وتی " ئێمە گفتوگۆکان ڕەت ناکەینەوە، بۆ ئەوەی ئەم پڕۆسەیە دەستپێبکات، پێویستە ڕێککەوتن هەبێت لە نێوان هەردوولادا."

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی بیرۆکەی ئاگربەستی لە ئێستادا ڕەت کردۆتەوە کە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی ڕووسیا کۆنتڕۆڵی نزیکەی پێنج یەکی خاکی ئۆکرانیا بکات و کاتێک بدات بە هێزەکانی ڕووسیا تاوەکو خۆیان ڕێکبخەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG