Accessibility links

پوتن: سەرۆک ترامپ بەرپرس نیە لە باش نەبوونی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵە تەلەفیزیۆنیە عەرەبییەکاندا وتی مۆسکۆ بەرپرسیارێتی شکستهێنان لە باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکا ناخاتە ئەستۆی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ.

پوتن وتی " دەزانین پێشتر چی وتووە، لە کەمپینی هەڵبژاردنەکانیشدا، پشتیوانی لە باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ڕوسیا و ئەمەریکای کرد بەڵام بەداخەوە هێشتا هیچ ڕووینەداوە."

وتیشی " هیچ سکاڵایەکمان نیە چونکە دەبینین لە سیاسەتی ناوخۆی ئەمەریکادا چی ڕوودەدات."

پوتن وتیشی " ئەجێندای سیاسی ناوخۆی ئەمەریکا " ڕێگە بە سەرۆک ترامپ نادات هەنگاوی ڕیشەیی بنێت بۆ باشکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە، وتیشی بە هەرحاڵ مۆسکۆ لەگەڵ هەر بەڕێوبەرایەتییەکی ئەمەریکادا بێت وتوێژ دەکات تا ئەو ماوەیەی ئەمەریکا بیەوێت.

پوتن ئاماژەشی بەوەدا ڕوسیا چەکی تەواوی هەیە تاوەکو بتوانێت بەرپەرچی هەڕەشەی ئەو موشەکانە بداتەوە کە لە پۆڵەندا و ڕۆمانیا لەلایەن هاوپەیمانێتی ناتۆوە بڵاوکراونەتەوە.

وتیشی " ڕوونە کە ئەوە هەڕەشەیە بۆ سەر ئێمە، بەڵام لەکۆتاییدا شکست دەهێنێت، ئەوە شتێکی ئاشکرایە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG