Accessibility links

هەفتەی داهاتوو ناتانیاهو و پوتن لە مۆسکۆ کۆدەبنەوە


سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن
سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن

ئۆفیسی سەرۆک وەزیری ئیسڕائیل بنیامین ناتانیاهو لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ناتانیاهو لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا لە مۆسکۆ کۆدەبێتەوە، کۆبوونەوەکەیان سەنگ دەخاتە سەر بابەتەکانی پەیوەست بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و بەتایبەتی دۆسییەی سوریا.

وابڕیاربوو لەم هەفتەیدا کۆببنەوە بەڵام کۆبوونەوەکەیان دواخرا بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هۆکارەکە بدەن. لەو کاتەدا کرێملن وتی ناتانیاهو و پوتن گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریا دەکەن.

جێی ئاماژەیە هێزی ئاسمانی ئیسڕائیل لە ماوەی شەڕی سوریادا چەند جارێک هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر سوریا و بە وتەی خۆیان هێزە ئێرانییەکان و حیزبوڵایان لە ناو سوریادا کردۆتە ئامانج.

هەمیشە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسڕائیل بۆ سەر سوریا بۆتە هۆی ناکۆکی لەنێوان ئیسڕائیل و ڕوسیادا کە هاوپەیمانی سەرەکی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەددە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG