Accessibility links

پوتن بە ماکرۆن دەڵێت هیچ جێگرەوەیەک نیە بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن بە هاوتا فەڕەنسییەکەی ئیمانوێل ماکرۆنی ڕاگەیاند هیچ جێگرەوەیەک نابینێت بۆ دانوستانەکان سەبارەت بە قەیرانی ئۆکرانیا کە ئەو دانوستانانە بە نوسراوی نۆرماندی ناسراوە لەسەر ئاستی ڕابەرانی وڵاتان، بەڵام ڕەزامەندی دەرنەبڕی بۆ بەشداریکردن لە خولێکی نوێی دانوستانەکاندا سەبارەت بە قەیرانەکە.

پوتن بە ماکرۆنی ڕاگەیاند پەیوەندییە تەلەفونییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤۆلۆدیمێر زیلینسکیدا گەشبینیەکی گەورەیان پێوە دیار نیە بەڵام متمانەی خۆی دەربڕی سەبارەت بە هەر کۆبوونەوەیەک کە ئامانج لێی چارەسەرکردنی قەیرانی ئۆکرانیا بێت و ئەنجامێکی باشی دەبێت.

جێی ئاماژەیە لە ساڵی 2014 ەوە ململانێکانی نێوان هێزەکانی ئۆکرانیا و جیاخوازەکانی ئۆکرانیا کە ڕوسیا پشتیوانیان لێدەکات بۆتە هۆی کوژرانی 13 هەزار کەس.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG