Accessibility links

ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا کۆبۆوە


ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتندا کۆبۆوە و گفتوگۆیان لەسەر ئەو هەواڵانە کرد کە گوایە ڕوسیا دەستی وەرداوەتەوە هەڵبژارنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2016 دا.

ڕاوێژکاری ئاسایشی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن ئاماژەی بەوەدا گفتوگۆیەکی درێژخایەنی لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کردووە سەبارەت بە دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا و ڕوونی کردەوە مۆسکۆ لەو کارەیدا ئەنجامی پێچەوانەی دەستکەوت.

هەروەها لە میانەی کۆبوونەوەکەیاندا جەختیان لەوە کردەوە کە ڕێکەوتنێکی سەرەتایی هەیە سەبارەت بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووەم لە نێوان سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپدا.

بۆڵتن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی سەرۆک ترامپیش حەز دەکات لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا بۆ جاری دووەم کۆببێتەوە. وابڕیارە لە یانزەی مانگی 11 دا لە پاریس کۆببنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG