Accessibility links

سەرتیب جەوهەر: ئەگەر لاهور تاڵەبانی نەبوایە کوڕەکانی کۆسرەت رەسول دەرنەئەچوون


کۆنگرەی چواری یەکێتی بە هەڵبژاردنی 121 ئەندام بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی و دروست کردنی ئەنجومەنێکی سەرکردایەتی باڵا کۆتایی هات.

بەردەوام ئەوانەی کە لە کۆنگرە دەرناچن پڕن لە گلەیی، بەلام ئەم ئەندامەی کۆنگرە کە دەرنەچووە رای جیاواز ترەو بە ئاسایی دەیبینێت کە سەرکەوتوو نەبووە.

سەرتیب جەوهەر سەبارەتبە بە ئایندەی سەرکردایەتی یەکێتی دەڵیت "سەرکردایەتی سیاسی یەکێتی لە دەستی نەوەی نوێدایەو ئەو ستافە 121 کەسییە، ئەوان سیاسەتی ئایندەی یەکێتی دادەنێن هەموو گۆڕانکارییەک بەوان راسپێردراوە، چونکە لە کۆنگرە ئەوەندە وتوێژ لەسەر ئەو گۆڕانکارییانە نەکراوە".

سەبارەت بە کەشی هەڵبژاردنەکە و کەمو کورتییەکانی ئەو دەڵێت "هەڵبژاردنەکە زۆر شەفاف بوو، بە کەمی تانە لە جیا کردنەوەی دەنگەکان گیراوە، بەڵام وەک هەر کۆنگرەیەکی تر دەستەگەراییو لۆبی کردن زۆر بەهێز بوو، ئەوەش لە دنیادا بونی هەیە."

ئاراستەی دووەم ئەو ئەندامانە بوون لە نێو کۆنگرە کە نەوەیەکی نوێن و نەوەی دووەمی دەسەڵاتدار لە ناو یەکێتیدا دەیبات بەڕێوە؟ ئایا ئەم نەوە دەسەڵاتدارە کە لە خێزانی ماڵباتی تاڵەبانییەوە سەرچاوەی گرتووە تاچەند بەهێزبوون لە کۆنگرەی چواردا.

لەو بارەیەوە سەرتیب جەوهەر دەڵێت "لاهور تاڵەبانی لە هەموویان بەهێزتربوو، تەنانەت ئەگەر ئەو نەبوایە هیچکام لە کوڕەکانی کۆسرەت رەسول نەیان دەتوانی سەرکەون، چونکە ئەوەندە ئەندامی کۆنگرەیان نەبوو کە بتوانن پشتیوانی بەدەست بێنن و سەرکەون، پاڤێڵ تاڵەبانیش بەهێز بوو بەڵام بەهێندەی لاهور نا کە خاوەنی پلانو ئەجێندای خۆی بوو".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:47 0:00


XS
SM
MD
LG