Accessibility links

مەک مەستر دەڵێت ڕاپۆرت هەن نیشان دەدەن ئەسەد چەکی کیمیایی بەکاردێنێت


گەلێک لایەن تاوان دەخەنە سەر ئەسەد کە گازی کلۆرین بۆ سەر مەدەنێکان بەکارهێناوە

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کونفڕانسی سەبارەت بە ئاسایش لە مونیخ شەمە گوتی کە سەرەرای حاشاکردنەکان، ڕاپۆرتەکانی گشتی و بە تایبەت وێنەکان نیشان دەدەن کە سەرۆکی سوریا بەشار ئەل ئەسەد چەکەکانی کیمیایی بە کاردێنێت، و کاتی ئەوەیە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی حکومەتی سوریا بۆ ئەو کارە بە بەرپرسیار بزانێت.

ئەو گوتی، "ئێستا کاتێک بۆ هەموو وڵاتانە کە رژیمی سوریا و پشتیوانانی بۆ کردارەکانیان بە بەرپرسیار بزانرێن و لە هەوڵەکانی ڕێکخراو بۆ قەدەخەکردنی چەکەکانی کیمیایی پشتیوانی بکەن."

زوویەکی ئەم مانگە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا جیم مەتێس گوتی حکومەتی سوریا بەردەوام لە گازی کلۆرینی کەڵک وەرگرتوە، بەڵام جەختی کرد کە ئەمەریکا بەڵگەی سەبارەت بە بەکارهێنانی گازی سارین نیە.

حکومەتی سوریا بەردەوام حاشا دەکات کە چەکەکانی کیمیایی بە کارهێنابێت و دەڵێت بۆ ئەوان ئامانجەکان تەنیا سەرهەڵداوان و ملیشیاکانن.

لە ئەم حەوتووانەی دواییدا، کارمەندانی فریاگوزاری، گرووپەکانی یارمەتی دەر و ئەمەریکا تاوان دەخەنە سەر سوریا کە بەردەوام لە گازی کڵۆرین وەک چەکێک بۆ سەر مەدەنێکان لە غوتە و ئیدلیب بە کارهێناوە.

XS
SM
MD
LG